تکایە چاوەڕێکە، لە لەود كردندایە ....
  • ​"Stervie: Shop the Light, Lead the Success.
  • Call Us: 07701500739
هەویری ددانی هەستیاری Instant Smile، ٧٥مل
هەویری ددانی هەستیاری Instant Smile، ٧٥مل
هەویری ددانی هەستیاری Instant Smile، ٧٥مل
هەویری ددانی هەستیاری Instant Smile، ٧٥مل
هەویری ددانی هەستیاری Instant Smile، ٧٥مل
1 / 5

هەویری ددانی هەستیاری Instant Smile، ٧٥مل

11,700 IQD

هەویری ددانی ئینستانت سمایڵ بۆ ددانی هەستیار؛ فۆرمولەیەکی تایبەتە کە بە مەبەستی چاککردنەوە و چارەسەرکردنی مینای ددان دروستکراوە، بە شێوازێک داڕێژراوە کە چارەسەری هەستیاری ددانەکان بکات و ئەو بەشەی ددان کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا داخوراوە دووبارە بنیات بنێتەوە. بە هێزی هایدرۆکسی ئەپاتایت، پۆتاسیۆم نایترەیت، و فلۆراید، ئازاری ددانەکان لەکاتی بەرکەوتنی ساردی و گەرمی و پەستان کەم دەکاتەوە، هاوکات لەگەڵ هەر شوشتنێکدا مینای ددان بەهێزتر دەکات و دەیپارێزێت

هەویری ددانی ئینستانت سمایڵ بۆ ددانی هەستیار (Instant Smile Sensitive Teeth Toothpaste)

هەویرێکی ددانی ڕۆژانەیە کە تایبەت بۆ ددانی هەستیار دروستکراوە، بە شێوازێک داڕێژراوە کە هەستیاری و ئازاری ددان کەم بکاتەوە و مینای ددان لە بەڕەتەوە بنیات بنێتەوە. لە ڕێگەی تێکەڵکردنی توانای چاککەرەوەی هایدرۆکسی ئەپاتایت لەگەڵ ئەو پێکهاتە چالاکانەی کە سەلمێنراوە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەستیاری ددان، لە بنەڕەتەوە چارەسەری هەستیاری ددانەکان دەکات و هاوکات ئەو چینە پارێزەرەش بەهێز دەکات کە ددانەکان لە ئازار دەپارێزێت.

 

سوودەکان

بە بەکارهێنانی بەردەوام، هەستیاری ددانەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەکات — ئەو کاردانەوە و ئازارە تیژ و لەپڕانە کەمدەکاتەوە کە لە کاتی بەرکەوتنی گەرمی، ساردی، و پەستان لەسەر ددانەکان دروست دەبن و چێژ لە خواردن و خواردنەوەی ڕۆژانەدا ناهێڵن. هایدرۆکسی ئەپاتایت، کە کانزایەکی سروشتی ناو مینا و عاجی ددانە، بە شێوەیەکی کارا ڕووی ددانەکە چاک دەکاتەوە و کانزاکانی بۆ دەگەڕێنێتەوە، بە تێپەڕبوونی کاتیش هێز و خۆڕاگری بۆ ددانەکە دەگەڕێنێتەوە. لە هەمان کاتدا لەگەڵ هەر شوشتنێکدا پارێزگاری لە مینا و پووکی ددانەکان دەکات، ئەمەش دەیکاتە چارەسەرێکی ڕۆژانە بۆ ئەوانەی بەردەوام ددانەکانیان تووشی هەستیاری دەبن. ئەم بەرهەمە هێندە نەرم و لەسەرخۆیە کە دەتوانیت ڕۆژانە دوو جار بەکاریبهێنیت بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی هیچ بێزاری یان هەوکردنێک.

 

پێکهاتەکان

Hydroxyapatite –  مینای ددان و عاج دووبارە بنیات دەنێتەوە و کانزاکانیان بۆ دەگەڕێنێتەوە

Potassium Nitrate – هەستیاری ناو دەمارەکانی ددان هێور دەکاتەوە و ئازاری گەرمی، ساردی و پەستان کەمدەکاتەوە

Sodium Monofluorophosphate – مینای ددان بەهێز دەکات و لە کلۆربوون دەیپارێزێت

Zinc Citrate –  تەندروستی پووک دەپارێزێت و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کەڵەکەبوونی بەکتریا دەدات

Hydrated Silica – بە شێوەیەکی نەرم ددانەکان پاک دەکاتەوە بەبێ ئەوەی زیان بە مینای ناسکی ددان بگەیەنێت

 

شێوازی بەکارهێنان

بڕی دەنکە نۆکێک لەسەر فڵچەکەت دابنێ و بۆ ماوەی دوو خولەک بە جوانی ددانەکانت بشۆ. بۆ باشترین ئەنجام، ڕۆژانە دوو جار بەکاریبهێنە.

بۆ منداڵانی خوار تەمەن ۷ ساڵ گونجاو نییە.

  • جۆری بەرهەمهەویری ددان
  • پێکهاتە سەرەکییەکانHydroxyapatite, potassium nitrate, fluoride, zinc citrate
  • ئامانجەکانچارەسەری هەستیاری و نۆژەنکردنەوەی مینای ددان
  • قەبارە75ml
  • تامنەعنای مامناوەند
  • فلۆرایدبەڵێ

ڕاووبۆچوونی كڕیارەكان

1 پێداچوونەوە
Chalak Nasraddenکڕیاری پشتڕاستکراوە

باشترین بەرهەم

سەبەتەی کڕینم

0 بەرهەمەکانی سەبەتەکەت