دژەخۆری تۆن ئەپی EXOREJU؛ دژەخۆرێکی ڕۆژانەی یەکجار سووکە بە بەرزترین پلەی پاراستن (++++SPF50+ PA)؛ لە کاتێکدا پێست لە تیشکی زیانبەخشی خۆر دەپارێزێت، ڕەنگێکی گەش، و ناسک و تەواو سروشتیشی پێدەبەخشێت (Tone-Up). بە پێکهاتە بەهێزەکانی وەک نیاسیناماید، گلوتاتیۆن، PDRN و ماددە شێدارکەرەوەکان دەوڵەمەند کراوە؛ یارمەتی ڕوونکردنەوەی دەموچاو و یەکڕەنگ کردنی پێست دەدات، و دیمەنێکی گەشاوە و فرێشی پێ دەبەخشێت بەبێ ئەوەی پێویستت بە فاوندەیشن بێت
دژەخۆری تۆن ئەپ بە فلتەری بەهێزی ++++SPF50+ PA
دژەخۆرێکی ڕۆژانەی یەکجار سووکە و بێ فاوندەیشنە؛ پاراستنێکی باڵا و بەرفراوان لە تیشکی زیانبەخشی خۆر بۆ پێست دابین دەکات، هاوکات تۆنێکی نەرم و تەواو سروشتیش دەبەخشێت بە پێست بۆ ئەوەی ڕوونتر و یەکڕەنگتر دەربکەوێت.
سوودەکان
پێکهاتە سووکەکەی زۆر بە ئاسانی بە پێستەوە دەنووسێت و بڵاودەبێتەوە؛ وەک دوایین هەنگاوی ڕۆتینی بەیانیانت بەکاریبهێنە - هیچ هەستێکی قورس یان چەوری لەسەر پێست بەجێ ناهێڵێت. زەیتە ترشێنراوە سروشتییەکانی ناو پێکهاتەکەی لە قوڵاییەوە پێست شێدار دەکەنەوە و بریقەیەکی شوشەیی دەبەخشن بە پێست. هاوکات نیاسیناماید، نۆناپێپتاید و گلوتاتیۆن کار لەسەر کەمکردنەوەی ناڕێکی و دوو ڕەنگی پێست دەکەن، کەمکوڕییەکانی پێست لێڵ دەکەن بۆ ئەوەی پێستت بە شێوازێکی سروشتی، و بەبێ بەکارهێنانی ماکیاژ ببریسکێتەوە. بە بەکارهێنانی بەردەوام و ڕۆژانە، ژینگەیەکی هەوسەنگ بۆ پێست دابین دەکات و بریقەیەکی شوشەیی پێدەبەخشێت و دەیپارێزێت — هەموو ئەمانە لە تەنها یەک هەنگاوی ئاساندا.
پێکهاتەکان
زەیتە ترشێنراوە سروشتییەکان: لە قوڵاییەوە پێست شێدار دەکەنەوە و بریقەیەکی شوشەیی دەبەخشن بە پێست.
ئێکزۆزۆمی سێلبایۆمی ڕووەکی و وەرگیراوەی (Seaside Eryngium): ڕەهەندێکی پێشکەوتووی زانستین کە لەم بەرهەمەدا بەکارهیاتوون بۆ نوێکردنەوەی پێست و بەخشینی دیمەنێکی گەش و زیندوو بە پێست.
وەرگیراوەی دی ئێن ئەی ماسی سالمۆن و پی دی ئاڕ ئێن (PDRN): سەرنج دەخەنە سەر چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پێست.
Bifida Ferment Lysate (topical probiotics): ژینگەیەکی تەندروست بۆ پێست دابین دەکات کە یارمەتی هاوسەنگی و پاراستنی تەندروستی پێست دەدات.
نیاسیناماید، نۆناپێپتاید و گلوتاتیۆن: چارەسەری ماتی و دووڕەنگی پێست دەکەن و یارمەتی یەکڕەنگکردن و بریقەدارکردنی پێست دەدەن.
شێوازی بەکارهێنان
وەک دوایین هەنگاوی ڕۆتینی بەیانیانت بەکاریبهێنە بۆ دەستکەوتنی بەرزترین پلەی پاراستنی ++++SPF50+ PA لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر؛ چاودێری پێست و جوانکاری و ڕوونکردنەوەی پێست لە یەک هەنگاودا — باشترین بژاردەیە بۆ ئەو ڕۆژانەی دەتەوێت دەموچاوت بێ ماکیاژ و فاوندەیشن ببریقێتەوە.
بۆ ژنان و پیاوان (گونجاوە بۆ هەردوو ڕەگەز)
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.